بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیكاروانی شەهیدانكوردستاننوسەرانهەواڵ

بەرەو ڕۆژی شەهیدانی بزووتنەوە خوێن مەحەكی دڵسۆزییە

بە نزیكبوونەوەمان لە ڕۆژی شەهیدانی بزووتنەوە، وێڕای تۆخكردنەوەی گیانی بەرپرسیارێتیی و چڕكردنەوەی هەوڵە ئۆرگانییەكان، بزووتنەوە دەبێت چاوبخشێنێتەوە بە ستراتیژی كار و ئاشتكردنەوەی بنەماڵەی شەهیدان و هەموو ئەو دڵسۆزانەی خەباتی ڕابوونی ئیسلامیی و كاروانی جیهادی بزووتنەوەی ئیسلامییدا.

دەبێت هەموو لا و لایەنێكیش ئەو ڕاستییە بزانن كە بزووتنەوە خاوەنی شەرەفی شەهیدی ڕاستەقینەی ڕێبازی ئیسلامە لەم سەردەمەدا و ناكرێت ئەم شكۆ مەعنەوییە نادیدە بگیرێت لە ساحەی سیاسەتی كاری ئیسلامخوازیدا لە هەرێمی كوردستان.

نەوە و گەنجان و تازەپێگەشتووەكانی بنەماڵەی شەهیدان و هەموو كاروانچییانی بزووتنەوە دەبێت دەستیا بگیرێت و بێنە مەیدان بۆ درێژەدان بە ڕوناكیی خوێن و خرۆشانی سەركردە و شەهیدان و پێشمەرگە هیلاكەكانیان و زوو بە زوو لە ناوچە و مەڵبەند و زۆن و میحوەرەكان جێدەستیان دیار بێت و لە قۆناغی نوێی كار و چالاكیی ئۆرگانیدا پلە و مەقامی شایستەیان پێ بدرێت.

ڕۆژی شەهیدانی بزووتنەوە كە ١٢/۲٧ی هەموو ساڵێك دیاریكراوە بۆی، شوناسی خەبات و خوێن و شەمزایی ئەم بزوتنەوە ئیسلامییەیە و دەبێت سەركردایەتیی بە حیكمەتەوە لێی بڕوانێت تا ئەمڕۆ نەوەكانمان شانازیی بكەن بە خۆیانەوە و بە میوان خۆیان لە قەڵەم نەدەن بگرە ئەوان خۆیان خودان قەزیە و خاوەن ماڵ و ژیانی ئەمڕۆن.

رۆحی شەهیدانی بزووتنەوە زیندووی بەهەشت بن و نەوە و جەماوەرەكەیان لەمڕۆدا شكۆمەندی پێشەوەی مەیدانی سیاسەت و كار و خزمەتی بەردەوام بن

ئاری عەبدولەتیف
بەرەو یادی ڕۆژی شەهیدانی بزووتنەوە
٢٠٢٣/١٢/٦

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close