تەندروستیعێراقكوردستانهەواڵ

لە كاتی پەتا و هەڵامەت دوربكەوەرەوە لە چوار جۆر خۆراك

سەرمابون و توشبون بە پەتا وەرزییەكان، زۆر باوە لەناو خەڵكدا، پێویستی بە خۆپارێزی هەیە، لە كاتی توشبوندا دەبێت باشترین رێكارەكان بگیرێتەبەر بۆ زو چاكبونەوە، كە یەكێك لە رێكارەكان، دوركەوتنەوەیە لەم چەند جۆرەی خواردن.

  1. بەرهەمە سپیاییەكان

باشترە لەبری شیر و بەرهەمە سپیاییەكان ئاو بخورێتەوە لە كاتی پەتا و هەڵامەت، چونكە نیشانەكان خراپتر دەكات.

  1. ئەو خواردنانەی شەكریان تێدایە

شەكر رێگری دەكات لەوەی خرۆكە سپییەكان وەڵامیان بۆ سیستمی بەرگری جەستە هەبێت، هەربۆیە پێویستە لە هەمو جۆرێكی شیرینی دوربكەویتەوە.

  1. خواردنی سوركراوە

ئەو خواردنانەی سور دەكرێنەوە چەوری ناتەندروستیان تێدایە، هەربۆیە سیستمی بەرگری جەستە لاواز دەكەن و رێگرن لەوەی زو چاكبیتەوە.

  1. خواردنی ئامادەكراو و خێرا

ئەو خواردنانەی ئامادەكراون و لە قتونراون یان خواردنە خێراكان، بە گشتی كاریگەریی نەرێنی لەسەر تەندروستی هەیە، هەربۆیە پێویستە خۆت بەدوربگریت لێی.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close