جیهانكوردستانهەواڵ

ئەمڕۆ مەزڵوم عەبدی و تۆم باراك لە هەولێر كۆدەبنەوە

ئەمڕۆ مەزڵوم عەبدی و تۆم باراك لە هەولێر كۆدەبنەوە

باسک نێت
بڕیارە ئەمڕۆ شارى هەولێر میوانداری کۆبونەوەیەکی یەكلاكەرەوە لە نێوان تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا و مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات بكات، سەبارەت بە رێککەوتنی ئاشتی.
بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەكان، كۆبونەوەكەی ئەمڕۆ بۆ گفتوگۆكردنە لەبارەی رێككەوتنە (14) خاڵییەكەی نێوان حكومەتی دیمەشق و هێزەكانی سوریای دیموكرات و یەكلاكردنەوەی هەندێك لەو وردەكارییانە كە هەردوولا سەرنجیان هەیە لەسەری.

ئەمە دووەمین کۆبونەوەی نێوان باراک و عەبدییە کە لە هەولێر بەڕێوەدەچێت، ڕۆژی 17ی ئەم مانگە لە هەولێر کۆبونەوەیەک لەنێوان مەسعوود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموكرات و تۆم باراک ،نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سوریا بەڕێوەچوو.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close