جیهانهەواڵ

كوەیت خوێندنی وڵاتەكەی دوا دەخات

سعود حەربی، وەزیری پەروەردە و خوێندنی باڵای كوەیت، دوای بەشداری كردنی لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی وڵاتەكەی رایگەیاند: بڕیاردرا بە دواخستنی ئەم ساڵی خوێندن تا ڕۆژی 4ی ئاب كە دەست بە خوێندن دەكرێتەوە و ساڵی نوێی خوێندنیش لە مانگی كانونی یەكەمدا دەستپێدەكات.

 وەزیرەكەی حكومەتی كوەیت ئاشكراشیدەكات دواخستنەكە سەرجەم قوتابخانە و زانكۆ حكومی و ئەهلیەكان و كۆلێژی سەربازی و خوێندنی ئیسلامی دەگرێتەوە و هیچ بەشێكی خوێندنەكان بێ بەش نابن. 

بەپێی ئامارەكان، ئێستادا ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كوەیت 148كەسە و18 كەسیش چاكبونەتەوە و هیچ كسێكیش لبەو وڵاتە گیانیلەدەستنەداوە، ئەوەش لە كاتێكدایە كە ژمارەی توشبووان لە سەرتاسەری جیهان نزیكەی 250 هەزار كەسە زیاتر لە 10 هەزار كەسیش بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە. 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close