بە راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ، سەردانی شاری دهۆکی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی شارەکە کۆبووەوە.
وەزیری ناوخۆ لەبارەی لە نزیکەوە چاودێریکردنی رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردوو دهۆک گەیشتووەتە ئەو شارە کە سەرۆکی حکومەت دوو ملیار دیناری بۆ قەرەبووکردنەوەیان تەرخانکردبوو.
بەهۆی لافاو و بارانی زۆری چەند رۆژی رابردوو، زیاد لە 400 خانوو و دەیان ئۆتۆمبێل لە دهۆک و زاخۆ زیانیان پێگەیشت، بەو هۆیەوە، مەسرور بارزانی، بڕی دوو ملیار دیناری وەک یارمەتی بۆ زیانلێکەوتووان لە دهۆک و زاخۆ خەرج کرد.
هەروەها، دوێنی پێنجشەممە، یەکەم حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دهۆک تۆمارکرا کە کەسێک بوو لە دەرەوەی وڵات گەڕابووەوە شارەکە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە