
بە هۆی خەرجنەکردنی مووچەوە، دەوام لە زۆربەی خوێندنگەکانی سلێمانی ڕاگیراوە و مامۆستایان جەخت لە درێژەدان بە بایکۆت دەکەنەوە.
باسک نێت – سلێمانی
ئەمڕۆ دووشەممە 27ی 1ی 2025، کە لە کۆتایی مانگی کانوونی دووەم نزیک دەبینەوە، هێشتا مووچەی مانگی کانوونی یەکەمی 2024 دابەش نەکراوە و چارەنووسی مووچەش لە سایەی ناکۆکییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق بە نادیاریی ماوەتەوە.
بەهۆی دابەشنەکردنی مووچەوە مامۆستایان بایکۆتیان ڕاگەیاندووە و ئەمڕۆش لە زۆربەی خوێندنگەکانی سنووری پارێزگەی سلێمانی ڕاگیرا.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




