كوردستانهەواڵ

گردبوونەوەو ناڕەزایەتی لە سلێمانی بەردەوامە

لە سلێمانی ئەمرۆش سێ شەممە ٢٣ی حوزەیران بۆ جارێکی تر سەدان فەرمانبەران و مامۆستایان و پۆلیسی هاتوچۆ رژانە بەردەم باخی گشتی لە سەنتەری شارەکە بۆ گردبوونەوەو خۆپیشاندان.

خۆپیشاندەران لەم گردبوونەوەیەدا دەیان دروشم و لێدوان دژی کەمکردنەوەی مووچەو دواکەوتنی مووچە و گەندەڵی لەدامودەزگاکانی حکومەت و لیستی مووچەخۆراندا دەڵێنەو بۆ میدیاکان لێدوان دەدەن.

ماوەی چوار رۆژە بەیانیان بۆ چەند کاتژمێرێک لە بەردەم باخی گشتی بەسەدان مووچەخۆری هەرێم کۆدەبنەوەو وەک ناڕەزایەتی پێشاندانێک دژی کەمکردنەوەی مووچەو دواکەوتنی، دەیان دروشمی جیاجیا دژی حکومەت دەڵێنەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ حکومەتی هەرێم یەک مووچەی دابەشکردووەو زیاتر لە ٤٥ رۆژیشە مووچەی هیچ وەزارەتێک نەدراوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close