
بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبووه‌وه، گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراقیش ئاشكرایكرد: گفتوگۆكان له‌م باره‌یه‌وه به‌رده‌وام ده‌بن.
دوای گه‌یشتنی بۆ به‌غدا، شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبوونه‌وه
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به چڕی گفتوگۆ له باره‌ی بژارده‌كانی هه‌ردوولا بۆ گه‌یشتن به رێكه‌وتنێكی گشتگیر كراوه.
له رۆژانی داهاتووشدا، كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی دانووستانكاری هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق به‌رده‌وام ده‌بن.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە