تا ئێستا ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهاندا گەیشتوەتە نۆ ملیۆن و 360 هەزار و 758 کەس، لەو ژمارەیەش پێنج ملیۆن کەس پتاکەیان پەڕاندوە و چاکبونەتەوە.
بەپێی ئهو زانياريیانهى له ماڵپەرى “Worldometer”دا بڵاوكراوهتهوه كه به پشت به ئاماره نوێیەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ دهبهستێت لە جیهاندا، پێنج ملیۆن و 46 هەزار و 767 کەس چاکبونەتەوە، هاوکات لە سەرانسەری جیهان، 479 هەزار و 896 کەس، گیانیانلەدەستداوە.
ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەسەرانسەری جیهان لە پلەی یەکەمی ئەو وڵاتانەدا دێت کە زۆرترین توشبوویان تۆمارکردوە،کە دوو ملیۆن و 424 هەزار و 492 کەسن، لەپاش ئەویش بڕازیل دێت، ژمارەی توشبوانی ئەو وڵاتە بەرزبوەتەوە بۆ ملیۆنێک و 151 هەزار و 4799 کەس.
لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئێران لە پلەی یەکەمی ریزبەندیەکەدایە و ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لەو وڵاتەدا بەرزبوەتەوە بۆ 209 هەزار و 970 کەس، هەندێک لە شارەزایانی بواری تەندروستی لەو بڕوایەدان شەپۆلی دوەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتە بڵاوبوتەوە.
عێراق لە پلەی پێنجەمی ریزبەندی وڵاتانی عەرەبی دێت لەڕوی ژمارەی توشبوانی کۆرۆناوە، تا ئێستا 34 هەزار و 502 توشبو لە وڵاتەکە تۆمارکراوە، لەو ژمارەیەش هەزار و 251 کەس گیانیانلەدەستداوە.