جیهانعێراقهەواڵ

دۆناڵد ترەمپ: مارک ساڤایا دەبێتە نێردەی تایبەتی ئەمریكا لە عێراق

دۆناڵد ترەمپ:
مارک ساڤایا دەبێتە نێردەی تایبەتی ئەمریكا لە عێراق

باسک نێت
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا راسپاردنی “مارک ساڤایا”ی وەک نێردەی تایبەتی وڵاتەكەی لە عێراق راگەیاند.
ترەمپ لە سەكۆی (تروش سۆشیال) نوسیویەتی: بە خۆشحاڵییەوە رایدەگەیەنم مارک ساڤایا پۆستی نێردەی تایبەت لە کۆماری عێراق وەردەگرێت.

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشكردووە: تێگەیشتنی قوڵی مارک لە پەیوەندی نێوان عێراق و ئەمریکا و پەیوەندییە بەرفراوانەکانی لە ناوچەکەدا، بەرژەوەندییەکانی گەلی ئەمریکا بەهێزدەكات.

رونیشكردووەتەوە: ساڤایا لەو کەسایەتییە دیارانە بووە لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی ترەمپ لە میشیگان بەشداری کردووەو رۆڵی هەبووە لە بەدەستهێنانی ژمارەیەکی پێوانەیی دەنگی موسڵمانانی ئەمریکا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close