كوردستانهەواڵ

قەدەغەی هاتووچۆ بەردەوام دەبێت

وەزارەتی ناوخۆ بڵاویکردەوە، تا بڵاوکردنەوەی راگەیەندراوێکی نوێ، قەدەغەی هاتووچۆ بەمجۆرەی ئێستا بەردەوام دەبێت.عەلی رەشید، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر راگەیاند، پێمان باش نەبوو کاتژمێر 12 نیوەڕۆ مارکێتەکان بکرێنەوە، چونکە دووبارە دەبووە هۆی قەرەباڵغی زۆر و خەڵک پێکەوە روویان تێدەکردن.راشیگەیاند، رێکار و رێنمایی بۆ دروستنەبوونی جەنجاڵی دادەنێین.دەشڵێت، داوامان کردووە، کرێچییەکان کرێیان لێوەرنەگیرێت.

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆ:زۆر سوپاسی هاووڵاتیان دەکەین بۆ پابەندبوونیان بە رێنماییەکان حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا.وەزارەتی ناوخۆ ئێستا خەریکی تاوتوێکردنی پێشنیارەکانی بەڕێز پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکانە و بەم نزیکانە بەیانێکی نوێی وەزاری دەردەکرێت بۆ دەستنیشانکردنی رێکارە نوێیەکان.هەتا راگەیاندنی بەیانی نوێ، قەدەغەی هاتووچۆ بەم شێوەی ئێستا بەردەوام دەبێت. 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close