
بەیاننامەیێکی قەسام:باسک نێت
ئێمە پابەندبوونی تەواومان دووپات دەکەینەوە بۆ جێبەجێکردنی هەموو ئەو شتانەی کە لەسەری ڕێککەوتووین، لە پێش هەموویان ئاگربەست لە هەموو ناوچەکانی کەرتی غەززە.
ئێمە ئاگاداری هیچ ڕووداوێک یان پێکدادانێک نین کە لە ناوچەی ڕەفەح ڕووبدات، بەو پێیەی ئەمانە ناوچەی سوورن لە ژێر کۆنترۆڵی داگیرکاریدا، لە دوای گەڕانەوەی شەڕ لە مانگی ئازاری ئەمساڵەوە پەیوەندی لەگەڵ ئەو گروپانەی ئێمە لەوێ ماونەتەوە پچڕاوە و هیچ زانیارییەکمان نییە کە ئایا شەهید بوون یان لە ژیاندا ماون لەو بەروارەوە.
بەم پێیە ئێمە هیچ پەیوەندییەکمان بە هیچ ڕووداوێکەوە نییە کە لەو ناوچانە ڕوودەدات و ناتوانین پەیوەندی لەگەڵ هیچ کام لە موجاهیدەکانمان لەوێ بکەین ئەگەر هەر یەکێکیان لە ژیاندا مابێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




