جیهانهەواڵ

لەگەڵ بوونی ترەمپ بە سەرۆک؛ ئەمریکا یەکەم مووشەکی کیشوەربڕی تاقیکردەوە

ئەمڕۆ سوپای ئەمریکا مووشەکێکی کیشوەربڕی تاقیکردەوە کە توانای هەڵگرتنی کڵاوەی ئەتۆمی هەیە و لە خولەکێکدا 805 کیلۆمەتر دەبڕێت.

باسک نێت
میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، مووشەکە بالیستییەکە لە جۆری “Minuteman III” ەو لە بنکەی ئاسمانیی ڤاندێنبێرگ لە ویلایەتی کالیفۆرنیا هەڵدراوە و بە 22 خولەک، 6720 کیلۆمەتری بڕیوە و گەیشتووەتە دوورگەی کواجڵین لە باکووری زەریای هێمن.
ئاماژە بەوە کراوە؛ یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم مووشەکە خێراییە زۆرەکەیەتی، کە لە کاتژمێرێکدا 24 هەزار کیلۆمەتر دەبڕێت، ئەمەش واتا 805 کیلۆمەتر لە خولەکێکدا، هاوکات بە کەمتر لە 30 خولەک دەتوانێت هەموو ئامانجێک بە وردی بپێکێت.

لێپرسراوانی سەربازیی ئەمریکا رایانگەیاندووە، ئەم تاقیکردنەوەیە شتێکی رۆتینییە و ساڵانێکە پلانی بۆ دانراوە، هەروەها هاوکاتە لەگەڵ گرژی و ئاڵۆزییەکانی رووسیا و چین و مەترسییەکانی بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی واشنتن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close