كوردستانهەواڵ

مامۆستایانی وانەبێژ دادەمەزرێن

لەبارەی دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ، ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە رایگەیاند، “مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مانگی هەشتی رابردوو رەزامەندی دابوو کە مامۆستایانی وانەبێژ ئەوەی پێویستە کاری (دامەزراندنیان بە شێوەی گرێبەست) بۆ بکرێت. داوای کرد ئێمە لەگەڵ وەزارەتی دارایی دابنیشین و رایسپاردین کۆنووسێک ئامادەبکەین. کۆنووسەکەشمان ئامادەکرد، بەڵام بەداخەوە داوتر ئەو مامەڵەی حکومەتی فیدراڵیی لەگەڵ پشکی هەرێمی کوردستان بەسەردا هات.”

دەشڵێت ، هەڵوێستی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ نەگۆڕاوە، “بەڵام چاوەڕێ دەکەین پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی فیدراڵی هەمواربکرێتەوە بۆ ئەوەی ئەو کات کاری بەگرێبەستبوونی مامۆستایانی وانەبێژ و خزمەتی هەموو مامۆستایانی وانەبێژی هەرێمی کوردستان بکەین. هەڵبەتە چاومان زیاتر لەسەر پارێزگای دهۆک دەبێت”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close