بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیعێراقكوردستانهەواڵ

بزووتنەوەی ئیسلامی بە پلان و نەخشەی نوێوە ئامادەیە بۆهەڵبژاردن

باسک نێت -هەڵەبجە

ئەمڕۆ 6\3\2024 لەمەڵبەندی هەڵەبجە کۆبونەوەی ئاسایی ئەندامانی بازنەی (٣)ی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدرا و تیایدا چەندتەورێک باسکران و بڕیار و ڕاسپاردەئاراستەی ئەندامان کرا.

پاش بڕیاردان لەسەر هەڵبژاردن و دیاری کردنی ڕۆژی هەڵبژاردن بزووتنەوەی ئیسلامی وەک هێزێکی کاریگەر و بەرچاوی نێوگۆڕەپانەکە نەخشەی خۆی هەیە بۆ بەشداریکردن لەهەڵبژاردن.

لەئێستادا سەرکردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی بەهەماهەنگی و ڕاوێژی دەزگای هەڵبژاردنەکان و شارەزایانی بواری هەڵبژاردن لەسەر ئاستی باڵا چەند بازنەی فراوانی پێکهێناوە لەنێویاندا پارێزگای هەڵەبجەی کردوە بەبازنەی (۳) حاجی ئەنوەر عەنەبی ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی سەرۆکایەتی ئەم بازنەدەکات و تیایدا چەند ئەندامێکی مەکەتبی سیاسی و سەرکردایەتی بەشدارن و کۆبونەوەکانیان دەستپێکردوە و لەئایندەدا کۆبونەوەکان پێدەچێت فراوان بکرێن.

باسک نێت زانیویەتی بزووتنەوەی ئیسلامی ئامادەیە بۆهەڵبژاردن و پلان و نەخشەی جیاواز لەڕۆژانی ئایندەدا دەخەنەڕوو .

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close