كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق:
هیچ كاندیدێك لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دورنەخراوەتەوە
وردبینكردن لەناوەكان تەواو بووەو كاغەزی دەنگدان چاپ دەكەن
باسک نێت
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق, وردبینكردنی لە لیستی ناوی کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تەواوكردووەو, سەرقاڵی دەسپێكردنی رێكارەكانی ترە.
عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی ڕۆژنامەوانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان, راگەیاندووە، وردبینی لە لیستی ناوی کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ و هەردوو دەستەی دەستپاکی هەرێم و عێراقەوە کۆتایی هاتووە.
ئەو بەرپرسەی كۆمیسیۆن, ئاماژەی بەوەداوە: هیچ کاندیدێک بەهۆی پێشینەی خراپ یاخود تاوانەوە لە کاندیدبون دوورنەخراوەتەوە، لیستی ناوەکانیش نێردراوەتەوە بۆ کۆمسیۆن و, لەم هەفتەیدا ڕێکارەکانی دیکە دەست پێ دەکەن, هەنگاوی دواتریش چاپکردنی کاغەزی دەنگدانە.