
دۆناڵد ترەمپ:
باشترە زیلینسکی خێرا هەنگاو بنێت بۆ کۆتایهێنان بە شەڕی روسیا
باسک نێت
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، هۆشداری دایە ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، هاوتا ئۆکراینییەکەی و وتی: باشترە خێرا هەنگاو بنێت بۆ دانوستان بۆ کۆتایهێنان بە شەڕی روسیا دژی وڵاتەکەی، ئەگەرنا ئەوە سەركێشی دەكات بەوەی وڵاتێک نەمێنێت حوکمڕانی بكات.
ترەمپ لە کۆنفرانسێکدا لە فلۆریدا، رەخنەکانی لە زیلینسکی دووبارەكردەوەو رایگەیاند، ئەگەر بیویستایە دەتوانی بێت بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ روسیا لە سعودیە، هیواشی خواست بەم نزیکانە بگەنە ئاگربەست لە نێوان روسیا و ئۆکرانیا.
لێدوانە توندەکانی ترەمپ بەرامبەر ئۆکرانیا لە کاتێکدایە، گرژییەکانی نێوان هەردوو سەرۆک و پەرەسەندنی ناکۆکی نێوان واشنتۆن و زۆربەی وڵاتانی ئەوروپی سەبارەت بە هەنگاوەكانی ترەمپ بۆ چارەسەرکردنی شەڕی ئۆكرانیاو روسیا، بە گەورەترین ململانێی کیشوەرەکە دادەنرێت لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە.




