ئابووریكوردستانهەواڵ

نرخی زێڕ بەرزبووەوە

نرخی زێڕ، بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆوە بینی و نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە 3319 دۆلار، مامەڵەی پێوەدەکرێت.

باسک نێت
ئەمڕۆ چوارشەممە، 21-5-2025، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ سێ هەزار و 319 دۆلار، بەرزبووەوە.
نرخی زێڕ بەراورد بە دوو ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 90 دۆلار بەرزبووەتەوە، ئەمەش بەهای زیاتر بەو کانزا زەردە دەدات.

نرخی ئێستای زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە :-

مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بە 575 هەزار دینارە.

مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 672 هەزار دینارە.

مسقاڵێک زێڕی عەیارە 22 بە 713 هەزار دینارە.

مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بە 768 هەزار دینارە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close