جیهانعێراقهەواڵ

سوودانی: پەیوەندیمان لەگەڵ ئەمریکا نەماوە

محەمەد شیاع سوودانی ڕایگەیاند، وەکو عێراق ھیچ پەیوەندییەکمان لەگەڵ ئەمریکا نەماوە، دەشڵێت، قبوڵکراو نیە لە ژێر هیچ پاساوێکدا هێرشکردنە سەر خاکی عێراق.

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کەناڵی حەدەسی سعودی ڕایگەیاند، لەدوای بۆردومانکردنی شارەکانی قائیم و ناوچە سنوورییەکانی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە، وەکو عێراق ھیچ پەیوەندییەکیان لەگەڵ ئەو وڵاتە نەماوە، چونکە لەژێرھیچ پاساوێکدا ھێرشکردنە سەر خاکی عێراق قبوڵکراو نییە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەرکی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە عێراق بە خواستی عێراقییەکان دەستیپێکرد و ھەر بە خواستی ئەوانیش کۆتایی پێدێت.

ئاشکراشیکردووە، گەیشتوونەتە چارەسەرێک بۆ ڕاگرتنی ھێرشی گروپی چەکدارەکان لەبەرامبەر وەستانی وەڵامەکانی ئەمریکا.

سوودانی دەشڵێت، ھەرێمی کوردستان بەشێکە لەگفتوگۆکان بۆ کۆتایی ھێنان بە ئەرکی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە عێراق و ئامانج لەو پڕۆسەیەش ئەوەیە پاساوی ھێرشە درۆنییەکان نەمێنێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close