عێراقهەواڵ

لەبارەی لێبوردنی گشتی لە عێراق ڕوونکردنەوە دەدرێت

مورتەزا ساعیدی, جێگری یەكەمی سەرۆكی لیژنەی یاسای پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: یاسای لێبوردنی گشتی, لە چاوەڕوانی هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمانی عێراقدایە, بۆ تەواوكردنی گفتوگۆكان لەبارەیەوە.

ساعیدی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتیشی: داواكاری هەیە بۆ ئەوەی بڕگەكانی یاساكە ئەوانەش بگرێتەوە, كە بەكارهێنەری مادەی هۆشبەرن و بە ساڵانێكی كەم حوكمدراون.

لیژنەكە لە مانگی تشرینی یەكەمی رابردوەوە خوێندنەوەی یاسای لێبوردنی گشتی تەواوكردووەو, ماوەی سێ‌ مانگە بەرزكراوەتەوە بۆ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان, بەڵام تائێستا خوێندنەوەی یەكەمی بۆ نەكراوە.

ناكۆكی زۆر هەیە لەبارەی یاساكەو ئەو كەسانەی لێبوردن دەیانگرێتەوە.

پێویستە جیاوازی بكرێت لەنێوان ئەوانەی بەشداریان كردووە لە كوشتنی خەڵكی عێراق و ئەوانەی هەڵخەڵتێنراون بۆ ئەوەی بچنە ناو گروپە تیرۆرستیەكان و ئەو كردەوانەیان ئەنجامنەداوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close