ئابووریجیهان

هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت ئاشکراکرا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی نەوت بۆ سێیەم رۆژی یەک لە دوای یەک بەرزبووەوە.

هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت ئەمڕۆ دەگەڕێتەوە بۆ ئەو پێشبینییانەی کە کراون بۆ کەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی ئەمریکا.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت 16 سەنت بەرزبووەوە و یەک بەرمیل بە 78 دۆلار و 75 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 20 سەنت بەرزبووەوە بە 73 دۆلار و 51 سەنت مامەڵەی پیوەکرا.

پەیمانگەی نەوتی ئەمریکا رایگەیاند، قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لە هەفتەی رابردوودا 670 هەزار بەرمیل زیادیکردووە کە کەمتر بووە لە ئاستی پێشبینییەکان، لە کاتێکدا پێشبینی زیادبوونی 1.2 ملیۆن بەرمیل بۆ یەدەگی نەوتی ئەمریکا کرابوو.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close