ئابووریعێراقكوردستانهەواڵ

بانکی ناوەندیی رێوشوێنەکانی فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران دەگۆڕێت

بانکی ناوەندیی عێراق ڕێوشوێنەکانی فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران بە نرخی رەسمی دەگۆڕێت، پارێزگاری بانکی ناوەندیش دەڵێت، تێبینییان لەسەر رێوشوێنەکانی ئێستا ھەیە.

عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی ھەواڵی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، بانکی ناوەندیی لە دۆخێکی دڵنیاییدایە بۆ وەڵامدانەوەی داواکارییەکانی کڕینی دۆلار و دووپاتیکردەوە کە یەدەگی پێویستیان ھەیە.

سەبارەت بە دابینکردنی دۆلار بۆ گەشتیاران، عەلاق وتی، تێبینی زۆیان لە سیستمی ئێستای پارەدان بە گەشتیاران ھەیە، بەوپێیەی کە بەم سیستمە زەحمەتە گەشتیاریی ڕاستەقینە دۆلار بەدەستبھێنێت، ھەر بۆیە میکانیزمی نوێ لەو بارەیەوە جێبەجێدەکەن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close