
کۆنسووڵخانەی بەریتانیا لە هەولێر دەڵێت، “بە تووندی ئیدانەی ئەو هێرشە دەکەین کە شەوی رابردوو کرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر”.
کۆنسووڵخانەکە لە ئێکس راگەیێندراوێکی بە زمانی کوردی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، “هێرشکردنەسەر هەر ژێرخانێکی بنەڕەتی هەڕەشە لە سەقامگیری عێراق و سەلامەتی گەلەکەی دەکات. شانشینی یەکگرتوو لەگەڵ هاوبەشە عێراقییەکان وەستاوە و پشتگیری هەوڵەکانی پاراستنی دامەزراوە بنچینەییەکان دەکات”.
هاوکات، پاتریێک دۆرێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق، لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند “بە توندترین شێواز سەرکۆنەی هێرشەکەی دوێنێی شەو بۆ سەر کێلگەی غازی کۆرمۆر دەکەم. ژێرخانی وزە سوود بە سەرجەم هاووڵاتییان دەگەیەنێت. فەرەنسا پابەندی خۆی دووپات دەکاتەوە بۆ ئاسایشی عیراق، لە چوارچێوەکەشیدا بۆ کوردستان.”
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




