عێراقكوردستانهەواڵ

بەهۆی هێرشەكەی كۆرمۆرەوە 1200 مێگاوات كارەبامان لەدەستداوە

وەزارەتی كارەبای عێراق:
بەهۆی هێرشەكەی كۆرمۆرەوە 1200 مێگاوات كارەبامان لەدەستداوە
باسک نێت
وەزارەتی کارەبای عێراق دەڵێت: به هۆی راگرتنی بەرهەمی کێڵگه ی غازی کۆر مۆر له شاری سلێمانی، هه زار و 200 مێگاوات كارەبامان لەدەستداوە.

ئەحمەد موسا، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی راگەیاندووە: بەهۆی راگرتنی گرێبەستی کڕینی کارەبا لە وێستگەکانی وەبەرهێنانی کارەبای تایبەت لە هەرێمی کوردستان، تۆڕی کارەبا نیشتمانی هەزار و 200 مێگاوات كارەبای لەدەستداوە، ئەوەش لە ئەنجامی داخستنی کێڵگەی غازی کۆر مۆر لە سلێمانی.

شەوی رابردوو لە ئاكامی هێرشێك بۆ سەر کێڵگە غازی كۆرمۆر كە دەوترێت بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجامدراوە، زیانێکی ماددی بەرچاوی لێکەوتووەتەوە و 80%ی توانای بەرهەمهێنانی کێڵگەکە پەکیکەوتووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close