عێراقكوردستانهەواڵ

سودانی هۆکاری نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی ئاشکرا کرد

باسک نێت

سەرۆکوەزیرانی عێراق ھۆکاری نەناردنی موچەی بۆ ھەرێم ئاشکراکرد و دەڵێت، ھۆکارەکەی کەمی پارە نییە بەڵکو رادەست نەکردنی داھات و ھەنگاونەنانە بۆ بە بانکیکردنی موچە.

محەمەد شەیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران ئامادەیی نیشانداوە لەم ھەفتەیەدا خشتەی بودجە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بکات.

جەختیشیکردۆتەوە حکومەتی هەرێم تازە رازیی بووە داهاتی نانەوتی رادەست بکات و بانکی TBIیش دەست بە تەوتین بکات؛ مووچەی مانگی نیسان بە دەستپێکردنی تەوتین و رادەستکردنی داهاتی ناوخۆ دەنێردرێت”

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ھۆکاری نەناردنی مووچەی مانگی چوار لەلایەن بەغدادەوە بۆ ھەرێم کەمی پارە نییە، بەڵکو ھۆکارەکەی ئەوەیە حکومەتی ھەرێم داھاتی ناوخۆی رادەستی بەغداد نەکردووە و ھیچ ھەنگاوێکیشی نەناوە بۆ بە بانکی کردنی مووچە.

لەلایەکی ترەوە، ئاوات جەناب نوری بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، رێکارەکانی تایبەت بە مووچەیان تەواوکردووەو، چاوەڕوانن بەغداد دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی تەواو بکات.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close