كوردستانهەواڵ

وەزارەتى ئەوقاف وتارى رۆژانى هەینى دیاریدەکات

سەرۆکى بۆردى دیاریکردنى وتارى هەینى لە وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئاینیى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند “وتارى رۆژانى هەینى دیاریدەکەین و پێویستە مامۆستایان پێوەى پابەندبن”.

د.بەشیر حەداد، سەرۆکى بۆردى دیاریکردنى وتارى هەینى لە وەزارەتى ئەوقاف رایگەیاند “دوو بابەت بۆ وتارى هەینى مامۆستایانى ئاینى دیاریدەکرێت و پێویستە مامۆستايانى ئاينى پێوەى پابەندبن”.

وتیشى “بۆردێک لەوەزارەتى ئەوقافەوە سەرپەرشتى وتارى هەینى دەکات و بەراوێژ لەگەڵ مامۆستایانى ئاینى دوو بابەت دیاریدەکرێت ئەمەش بەمەبەستى رێکخستى وتارى هەینییە و هەر مامۆستایەک پێوەى پابەند نەبێت وەزارەتى ئەوقاف لێکۆڵینەوەى لەگەڵ دەکات”.

سەرۆکى بۆردى باڵاى وتارى هەینى روونیکردەوە “هەر بابەتێک لەهەر پارێزگا و ناوچەیەک هەبوو هەنوکەیی بوو مامۆستاى ئاینى دەتوانێت لەپەراوێزى وتارە سەرەکیەکەى ئاماژەى پێبکات”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close