كەش و هەوا

دوایین شەپۆلی سەرمای زستان بەڕێوەیە و ئەمجارە بەفری لەگەڵدا دەبێت

شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایگەیاند، لە ڕۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیەوە بارانبارین لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و چەند ناوچەیەکی عێراق دەستپێدەکات و پلەکانی گەرما ڕوو لە دابەزین دەکەن. دەشڵێت: ” پێشبینی دەکرێت لە سەنتەری شاری سلێمانی بەفر ببارێت”.
سادق عەتیە، شارەزای بواری کەشناسی لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، لە سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممەوە بارودۆخی کەشوهەوای باراناوی ڕوو لە ناوچەکانی عێراق دەکات.


ئاماژەی بەوەش کرد، ئەگەری بارانبارین لە بەیانیی یەکشەممەدا کۆتاییدێت، بایەکی سارد ڕوو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و دەبێتە هۆی دابەزینی پلەکانی گەرما.
ئەوەشی خستە ڕوو، ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە، کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە و ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە بارانبارین لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و چەند ناوچەیەکی عێراق دەستپێدەکاتەوە و تاوەکو ڕۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت.


باسی لەوەش کرد، پلەکانی گەرما لە ڕۆژی سێشەممەدا ڕوو لە دابەزین دەکەن و پێشبینیش دەکەن لە سەنتەری شاری سلێمانی بەفر ببارێت، هەروەها ئەو شەپۆلی سەرمایە تاوەکو مانگی ئادار بەردەوام دەبێت و دوا شەپۆلی سەرمای زستان دەبێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close