كەش و هەوا
شەپۆلێكی باران و بەفر بارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

پشتیوان پێنجوێنیی شارەزای بواری کەشناسیی:باسک نێت
لە ڕۆژانی ٣ و ٤ـی مانگی داهاتوو شەپۆلێکی دیکەی باران بارین ڕوودەکاتە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.
شەپۆلەکە مامناوەند بۆ بەهێز دەبێت و لە ناوچەکانمان بەڕێژەی جیاواز باران دەبارێت، لە ناوچە جیاوازەكان بارانی بە خوڕ دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانیش بەفر دەبارێت.
زۆرترین ڕێژەی باران و بەفر بارین لە سنووری دهۆک، باکووری هەولێر، ئیدارەی ڕاپەڕین و سنووری سلێمانی دەبێت.
لەگەڵ هاتنی ئەو شەپۆلەدا بارستە هەوایەكی سارد ڕوو لەناوچەكەمان دەكات و پلەكانی گەرما بە ڕێژەیەكی بەرچاو دادەبەزن.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




