كەش و هەوا
سبەی هەورە بروسکەو بارانی بەخوڕ هەرێم دەگرێتەوە
کەشی سبەی شەمە ئەگەرەکان بۆ تاوە تەرزە و باران و ھەورە بروسکە ⛈️
سبەی شەمە 23/3/2024 لەئەنجامی دۆخی ناجێگیری بەرگەھەوا ئاسمانی ھەرێمی کوردستان زۆربەی کاتەکان نیمچە ھەور و ھەندێک کات ئەگۆرێ بۆ ھەوری تەواو لەگەڵ چالاکبوون و گەشەکردنی کەڵەکە ھەوری بە بروسکە و تاوە بارانی بەخوڕ لەکات و شوێنی جیاجیادا وە بارینی تەرزە لەھەندێ شوێندا بەتایبەت لەکاتەکانی نێوان نیوەرۆ بۆ ئێوارە تاوە بارانەکان چالاکتر ئەبن و مەرجیش نیە لەھەموو شوێنێ باران ببارێت بۆ نمونە لە شارێکی وەک ھەولێر یان سلێمانی لەوانەیە بەشێکی رێژەیەکی زۆر باران ببارێ و بەشی نزیکتر لەھەمان ناوچەوە ھیچ بارانێک نەبارێت کە ئەمە سروشتی بارانی بەھار و بەتایبەت تاوە بارانە ، پلەکانی گەرما بەجێگیری ئەمێنێتەوە و خێرای با لەسەرخۆ و ھەندێک کات مامناوەند ئەبێت 10 – 25کم/ک ئاراستەی با لە گۆڕاندا ئەبێت …والله اعلم.
ھەینی 22ی ئازاری 2024 کاتژمێر 8:51 بەیانی