عێراقكەش و هەواكوردستان

پلەی گەرمای چەند پارێزگایەك 50پلەی تێپەڕاند

کەشناسی عێراق ئاشكرایدەكات،پلەی گەرمای پێنج پارێزگەی عێراق دەگاتە نیوەکوڵ.

باسک نێت

ئەمڕۆ پێنج شەمە 20_ی حوزەیران_ی 2024 دەستەی کەشناسی عێراق يایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، پلەی گەرمای بابل، نەجەف، زیقار، موسەننا و بەسڕە دەگاتە 50 پلەی سیلیزی.

ئاماژەی بەوەش كرد، کە سبەینێ هەینی، جگە لەو پێنج پارێزگەیە، بەغدا و میسانیش هەمان پلەی گەرما تۆمار دەکات، بەڵام لە نەجەف و زیقار دەگاتە 51ی سیلیزی.

لای خۆشیەوە ئەمڕۆ کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، بەرزترین پلەی گەرمای ئەمڕۆ لە گەرمیان تۆمار دەکرێت کە دەگاتە 48ی سیلیزی و گەرمای سبەینێش لە پلە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزیک دەبێتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close