
بەپەلە.. ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق هۆشداری دەدات
باسک نێت
فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی:
”ڕەفتارەکانی هەندێک لە گرووپە
چەکدارەکان و هەوڵدانیان بۆ بڕیاردانی تاکلایەنە لە پرسی جەنگ و ئاشتی، هەڕەشەیەکی مەترسیدارە بۆ سەر سەروەری دەوڵەت و سەقامگیری کۆمەڵگە، و دەبێتە هۆی پشێوی یاسایی و ئەمنی.
بەشداری و بڕیاردانی تاکلایەنەی ئەم گرووپە چەکدارانە لە ڕاگەیاندنی حاڵەتی جەنگ بە شێوەیەکی کردەیی، لە ڕێگەی ئەنجامدانی چالاکییە جەنگییەکانەوە، بە پێشێلکارییەکی ئاشکرای دەستوور دادەنرێت؛ چونکە ئەم مافە تەنیا لە دەسەڵاتی دامەزراوە دەستوورییە شەرعییەکاندایە کە گوزارشت لە ئیرادەی گەل دەکەن و لە چوارچێوەیەکی یاسایی ڕێکخراودا کار دەکەن.
کاتێک هەندێک لەو گرووپانە بڕیاری لەو شێوەیە دەدەن، شکۆی دەوڵەت لاواز دەکەن و پرەنسیپی سەروەری یاسا پێشێل دەکەن.”
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




