بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێم :باسک نێت
ئاگاداری هاوڵاتییان دەکەین لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و سەلامەتی خۆیان، بە هیچ شێوەیەک گەشتی عومرە لەگەڵ ئەو کەس و کۆمپانیانە نەکەن کە گرێبەستیان لەگەڵ ئێمەدا نەکردووە.
ئەمساڵ بەهۆی سەرپێچی رێنماییەکان، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 90 کۆمپانیا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیەکەوە راگیراون و مۆڵەتیان پێنەدراوە گەشتی حەج و عومرە بکەن.
لە داهاتوویەکی نزیک ناوی ئەو کۆمپانیانە بڵاودەکەینەوە کە گرێبەستیان کردووە و دەتوانن بەبێ کێشە هاوڵاتییان گەشتیان لەگەڵدا بکەن، بەپێچەوانەوە بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو هیچ بەرپرسیارێتییەک هەڵناگرێت.
لیژنەکانی هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی، هەروەها لە دەروازەت عەرعەر بۆ عومرەکارانی رێگای وشکانی بەردەوام چاودێری پڕۆسەی عومرە دەکەن.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە