عێراقهەواڵ

ساڵی نوێی خوێندن لە عێراق دەستپێکرد

ساڵی نوێی خوێندن لە عێراق دەستپێکرد

باسک نێت
ئەمڕۆ یەکشەممە 4ی تشرینی یەکەمی 2026، ساڵی نوێی خوێندن لە سەرجەم قوتابخانەکانی عێراق دەستیپێکرد.

سەرەتا بڕیاربوو لە 1ی تشرینی یەکەم دەوامی خوێندن دەستپێبکات، بەڵام وەزارەتی پەروەردەی عێراق بەهۆی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بۆ ڕاگرتنی دەوامی فەرمی بۆ 4ی تشرینی یەکەم دواخرا، ئەوەش بەبۆنەی یادی” سەروەری” عێراق.

ئامار و ئامارە سەرەکییەکان بۆ ساڵی نوێی خوێندن:

زیاتر لە 12 ملیۆن خوێندکار گەڕانەوە بۆ قوتابخانە لە سەرانسەری پارێزگاکانی عێراق

ئەمساڵ قوتابخانەکان پێشوازییان لە زیاتر لە یەک ملیۆن و 200 هەزار خوێندکاری نوێی پۆلی یەکی سەرەتایی کرد.

بۆ ئەم ساڵی خوێندن، 124 قوتابخانەی نوێ کەوتنە کار بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی نێو پۆلەکان

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close