
بە مەبەستی دەستکردنەوە بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، شاندێكى باڵاى حکومەتی ئه‌مه‌ریكى سەردانی هەولێرو بەغدا دەکەن. -باسک نێت
وا بڕیاڕه له ماوه‌ى چه‌ند رۆژى داهاتوو دوو شاندى باڵا له‌سه‌ر ئاستى وه‌زاره‌تى وزه و خه‌زێنه‌ى ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن. شاندەکە کار بۆ ئەوە دەکات بە زووترین کات نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردەی دەرەوە بکرێت.
سەردانی شاندەکەی حکومەتی ئەمریکا دوای سەردانی مەسرور بارزانی دێت لە کۆتایی مانگی شوبات بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاو ناوبراو لەسەردانەکەیدا داوای لە بەرپرسانی حکومەتی ئەمریکی کرد کە فشار بۆ سەر بەرپرسانی بەغدا دروست بکەن تا هەناردەی نەوتی هەرێمەستپێبکرێتەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە