عێراقهەواڵ

مەترسی لەسەر ڕوخانی ئەم بەنداوە هەیە و هۆشداری ئەدرێت

مەترسی لەسەر ڕوخانی بەنداوی موسڵ هەیە و بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی موسڵیش دەڵێت، ئاوی کۆکراوەی نێو بەنداوی موسڵ 6 ملیار مەتری سێجای تێپەڕاند، بۆیە مەترسیی روخانی دیواری بەنداوەکە زیاتر بوو.
هاوکات بەڕێوەبەرایەتییەکە لە دوێنێوە هۆشداریی بە خەڵکی نزیک رێڕەوی رووباری دیجلە داوە تاوەکو دوور بکەونەوە، چونکە ئاوی بەنداوەکە بەردەدرێتەوە بە جۆرێک کە لە هەر چرکەیەکدا هەزار مەتر سێجا ئاو بەردراوەتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close