
دادگای فیدراڵی عێراق دەڵێت: پێویستە پەلە بکرێت لە بەئەلیکترۆنیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم
باسک نێت
دادگای فیدراڵی عێراق رونکردنەوەیەکی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دەبێت پەلە بکرێت لە بەئەلیکترۆنیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم، بە مەرجێک مووچەی ئەو فەرمانبەرانەش خەرج بکرێت کە ھێشتا مووچەکەیان بەئەلیکترۆنی نەکراوە.
دەشڵێت، ئەرکی سەرشانی حکومەتی ھەرێمە ھاوکاریی و ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق بکات.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە