عێراقكوردستانهەواڵ

لەباڵەخانەی پارێزگای كەركوك چی رویدا

شەڕ لەنێوان پاسەوانەكانی پارێزگارو سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا روویداو دوو كەس بریندارە
باسک نێت – کەرکوک
لە كەركوك شەڕ لەنێوان پاسەوانەكانی رێبوار تەها پارێزگارو محەمەد حافز سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا روویدا.
بەپێی زانیارییە بەراییەكان، شەڕەكە لەبەردەم بینای ئەنجومەنی پارێزگادا روویداوە، سەرەتا دەمەقاڵێ دروستبووە، دواتر پەرەی سەندووە بۆ پەلاماردانی یەكترو بەهۆی ئەم شەڕەوە دوو پاسەوان برینداربوون.
هێزێكی ئەمنیی دەستوەردانی كردووە بۆ راگرتنی شەڕەكەو بریندارەكانیش رەوانەی نەخۆشخانە كراون.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close