عێراقكوردستانهەواڵ

چەمچەماڵ بە یەکێک لە ئارامترین شارەکان دادەنرێت

باسک نێت – چەمچەماڵ

رووداوەکانى توندوتیژى لە چەمچەماڵ کەمیانکردوە ، بە پێی ئامارەکان لە ساڵی ٢٠٢٢ـدا، ١٥ حاڵەتی کوشتن و ٤٢ حاڵەتی تەقەکردن لە شارەکەدا هەبووە، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٣ـدا تەنها ۹ حاڵەتی کوشتن و ٢٨ حاڵەتی تەقەکردن هەبووە.

هاوکات، هاوڵاتیانی چەمچەماڵ دڵخۆشن بەوەی شارەکەیان بە یەکێک لە ئارامترین شارەکان دادەنرێت و ئاماژە بەوە دەکەن، ئەوەی لە دوورەوە لە سەر چەمچەماڵ دەوترێت راست نییە و هەر کەس لە شارەکە و دانیشتوانەکەی نزیک بێت دەزانێت چەمچەماڵ شاری دۆستایەتی و ئاشتییە.

چەمچەماڵ بە یەکێک لە شارۆچکە دێرینەکانی کوردستان و عێراق دادەنرێت و نزیکی ١٠ کیلۆمەتر لە گوندی چەرموو دوورە، کە بە یەکەم مەڵبەند دادەنرێت لە تەواوی جیهاندا مرۆڤ بۆ یەکەم جار کشتوکاڵی تێدا کردبێت..

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close