نوسەران

هەتاوی شەهیدانی بزووتنەوە هەڵدێ

بڕیارە پێنج شەممە بزووتنەوەی ئیسلامیی یادی شەهیدە سەربڵندەكانی سنووری پشدەر و. بتوێن بكاتەوە.

ئەم سازبنەندە درێژەی ئەو زنجیرە چالاكیانەی مەكتەبی ڕابەر و. مەكتەبی ڕاگەیاندن و مەلبەندەكانی بزووتنەوەن بۆ ڕۆژی شەهیدانی بزووتنەوە و هەوڵێكە بۆ شكۆبەخشینەوە بە شەهیدان و رێزگرتن و. وەفابەخشین بە كەسوكاریان.

ئەمجارە ڕانیە هەتاوی شەهیدی لێ هەڵدێ، ئەو شەهیدانەی بونە سومبول و هەوێنی خۆڕاگریی ئیسلامویستیی و بینای گەورەی بزووتنەوە، شەهیدانی پشدەر و. بتوێن نموونەی ئەو شەهیدە فەرماندە و خۆنەویست و خواویستانەن كە دەیان قارەمانێتیی و داستانیان تۆمار كردووە بە تایبەت زەمانی بەعس و حكومەتی عێراقی ڕوخاو، شەهیدانی سننوری مەڵبەندی ڕانییە پۆلێك قارەمانی گەورە و هەڵكەوتەن، سەركردە و زانا و مەردی رێن، خاوەنی كەسایەتییەكی بێوێنەن، هەر بۆیە دەبێ هەم ڕانیە و. قەڵادزێ و. هەمیش خەڵكی ئەو دەڤەرە تێكڕا و. هەمیش بزووتنەوەی ئیسلامیی شانازیی بكەن. بە ناو و شوناس و سەروەتیانەوە.

ئەو هەتاوەی پێنج شەممە ڕۆژی ٢٠٢٤/١/٤ لەوێڕا و لە تەنیشك كێوەڕەش هەڵدێ هەتاوی ئازادیی و. ئاشتیی و هەتاوی خۆشەویستیی ڕاستەقینەی مرۆڤە مەزنەكانە، كە حەق وایە تێكڕا ئەو ڕۆژە بزووتنەوەكان و خەڵكی كوردستان و ئەو ناوچە لێی بێبەری نەبن و بینەری هەڵهاتنی ئەو هەتاوە بن.

ئاری عەبدولەتیف
٢٠٢٤/١/٣

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close