نوسەران

سێ ڕاستی دەربارەی هەڵبژاردنەکەی ئەمەریکا

سێ ڕاستی دەربارەی هەڵبژاردنەکەی ئەمەریکا

یاسین عارف✍️باسک نێت

یەکەم
بە درێژای سەدەی بیستەم
ئەمەریکا بەناوی مافی ژنان و یەکسانی ئافرەتەوە فشارێکی زۆری خستە سەر وڵاتانی ڕۆژهەڵات( عەرەبی و ئیسلامی) بۆ ئەوەی ئافرەت بکرێت بە سەرۆک، بەڵام
خۆیان تا ئێستا سەرۆکی ئافرەتیان نەبوەو ئەوەتا لە سەدەی بیست و یەکیشدا هەر ئاماادە نین ئافرەتێک بکەن نەسرۆک، لە کاتێکدا لە سەدەی ڕابوردودا چەندانی وڵاتی موسوڵمانان سەرۆکی ئافرەتیان هەبوە بە تورکیاو پاکستان و بەنگڵادیشیشەوە.

دوەم
ئەمەریکا بە ناوی دیموکراسی و ئازادییەوە ٥٠ ساڵێکە لە وڵاتانی ئیسلامیدا داوای ئازادی گۆڕینی جێندەرو هەڵکردنی ئاڵای پەلکەزێڕینە دەکات، بەڵام
لە وڵاتەکەی خۆیان لە سەر ئەم دوو بابەتە بەم شێوازە سزای دیموکرات و «کامێلە هارسیان» دا.
بە دڵنیاێوە هۆیەک لە هۆکارەکانی دۆڕانەکەی کامێلا هارس ئەم دوو بابەتە بوو کە ترامپ بەهۆیەوە دیندارو کەڵتوریەکانی ئەمەریکای لە
دژ کۆ کردنەوە، ئەوەی کە خەڵکی ئەمەریکا نایانەوێت و لە دژی دەوەستن دەیانەوێت کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی پێ تێک بدەن.

سێیەم
بیست ساڵە بە ناوی کرانەوەو یەکتر قبوڵ کردن و دژایەتی توندڕەوێوە شەڕێکی جیهانی بە ناو دژ بە تیرۆریان هەڵساندوەو دەیان هەزار موسوڵمانی بێتاوان بونەتە قوربانی ئەو شەڕە کە لە ڕاستیدا جگە لە موسوڵمانی دیندار دژایەتی هیچ توندڕەوێکی تریان پێ نەکردوە.

لە ئیسرائیل توندڕەوترینیان دەکرێنە وەزیرو توندڕەوەکانیان چەکیان پێ دەدرێت و مەعاشیان بۆ دەبڕرێتەوەو دەیان نێرن کێڵگەی فەلەستینیەکان داگیر بکەن و بەناو دیندارە ڕەگەزپەرستەکانیشیان دەست بەسەر دامودەزگاکانی دەوڵەتدا دەگرن و بەڕێوەی دەبەن، ناتانیاهۆو بنغەفیر دوو نمونەی بەرچاون کە دەبوایە لە لاهای بونایە نەک سەرۆک و
وەزیر. ئەوەتا بە چاوی خۆمان دەبینین کە ڕۆژانە چی بە خەڵکی غەزە دەکەن و چ جۆرە تیرۆرێک بەکار دێنن بەڵام
ئەمەریکا نەک
هەر نایانکاتە لیستی تیرۆریستەوە بەڵکو بەردەوام چەکو تەقەمەنیان بۆ دەنێرێت. یەک نەفەرو یەک لایەنی توندڕەوی یەهودی وەک تیرۆریست گیراوەو موحاسەبە نەکراوە.

ئەوەتا لە ئەمەریکاش ڕەگەزپەرست و توندڕەوەکان زیاد دەکەن و دەگەڕێنەوە سەر حوکم، لەم هەڵبژاردنەشدا زۆربەی ئەوانەی دەنگیان بە ترامپ داوە ڕەگەزپەرست و توندڕەوەکانن ترامپیان بۆ ئەوە هەڵبژاردوە کە کردیانەوە سەرۆک بۆ ئەوەی دژایەتی پەناهەندەی پێ بکەن

لە ڕۆژهەڵاات دیندارەکانمان بە تیتۆریست تاوانبار دەکرێن و دەنێررێن بۆ بەندینخانە
لە کاتێکدا لە ڕۆژئاوا دەسەڵاتیان پێ دەدرێت و دەگەڕێنەوە سەرحوکم.

گەرچی من زۆرم پێم ناخۆشە
کە ترامپ دەرچوەو بە هیچ شێوازێک بە شایەنی ئەوەی نازانم کە ئیمبراتۆرێتێکی وەک ئەمەەریکا بەڕێوە بەرێت. ئەم هەڵبژاردنە بە هەنگاوێکی گەورەی گەڕانەوە بۆ دواوە دەزانم، وەلاشم وایە بە هۆیەوە کێشەکانی ئێمە لەم
ڕۆژهەڵاتە هێندەی تر ئاڵۆز دەبێت و لەسەر دەمی ترامپدا ئەم شەڕە گەورەتر دەبێتەوە، بەڵام لە هەمان کاتدا باوەڕم وایە کە خوای گەورە خۆی باشتر دەزانيت و پلانی خۆشی هەیە، ڕەنگە هەندێ جار ئێمە
شتێکمان پێناخۆش بيت، بەڵام
قازانجی تێدا بێت«وَعَسَى أَنْ تَكْرَهُوا شَيْئًا وَهُوَ خَيْرٌ لَكُمْ…)

بەوهیوای من هەڵە بم و شەڕ لە ڕۆژ هەڵات کۆتایی بێت و ئەم هەڵبژارنەذش بە قازانجی هەموان تەواو بێت بە تایبەتی بۆ ئێمەی کوردو ڕۆژهەڵات.

دونیایەکی سەیرە یەکەم
جار کە دۆناڵد ترامپ خۆی هەالبژارد بۆ سەرۆکایەتی هەموان پێی پێدەکەنین، بەڵام لە کۆتایدا هەرەسی بە هیڵەری کڵنتۆن هاوردو بوو بە سەرۆک، وا دوو بارە گەڕایەوە جارێکی تریش هەرەسی بە دیمووکرات و کاندیدە ئافرەتەکەیان هاردەوەو دەبێت بە سەرۆک،

لەگەڵ ڕێزم بۆ مام ڤاندامەکەی خۆمان، ترامپ مام ڤاندامی ئەمەریکایە بەڵام بە براوەیی

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close