نوسەران

ئیسلام لە ناخی کۆمەڵگەی کوردی ڕەگی داکوتاوە

✍️کۆچەر علی✍️باسک نێت

لە ماوەی یازدە ساڵی رابردوو، هیچ کەسێکی مەسیحی و ئێزیدی بە پارەی خۆیان بەشداریان نەکردووە لە دروستکردنی کەنیسەو لالش و پەرستگاکانیان، لە بەرامبەردا حکومەتی هەرێم لە ماوەی ئەو یازدە ساڵەدا لە بووجەی گشتی بە ڕێژەی ١٠٠٪ی بووجەی تەرخانکراو ژمارەیەک کەنیسەو پەرستگەی بۆ هەردوو مەسیحییەکان و ئێزیدییەکان دروست کردووە.

لە ماوەی ساڵەکانی ٢٠١٠ تا ٢٠٢١ نزیکەی هەزارو ٢٠٠ مزگەوت دروست کراوە لەو ژمارەیە حکومەت تەنها ٤٩ مزگەوتی لەسەر بووجەی گشتی دروست کردووە، ئەوانەی تر لەسەر ئەرکی خێرخواز دروستکراون کە ڕێژەی ٩٤٪ی بووجەکە خەڵک دابینی کردووە، بە ڕێژەی ٤٪ حکومەت بووجەکەی دابین کردووە.

ئێستا تێگەیشتن ئیسلام ئەو دین و ڕێبازەیە کە لە ناوناخی کۆمەڵگەی کوردی ڕەگی داکوتاوە؟

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close