ئابووری

نەوتی برێنت بەرزترین نرخی تێپەڕاند

نرخی نەوت لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیادا بەرزترین نرخی تێپەڕاند بەراورد بە ڕۆژی ڕابردووی خۆی.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باکوور بەرێژەی 0.2٪ بەرزبووەوە و گەیشتە 82 دۆلار و 70 سەنت. نرخی نەوتی سوکی تەکساسی ئەمریکاش بەهەمان ڕێژە بەرزبووەوە بۆ 77 دۆلار و 72 سەنت.

سەبارەت بە هۆکاری بەرزبوونەوەی نەوت بەگوێرەی زانیارییەکان، لەبەر شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و پچڕانی گواستنەوەی نەوتەکە، بەتایبەتی لە دەریای سوور و کەناڵی سوێس.

شرۆڤەکارانی بانکی گۆڵدمان ساکس پێشبینیان کردووە، نرخی نەوت لەنێوان 70 تاوەکو 90 دۆلار بمێنێتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close