ئابووریعێراق

لە ئەمڕۆوە عێراق مامەڵەکردن بە دۆلار رادەگرێت

خالید حەیدەر پسپۆری ئابووری رایگەیاند: راوێژکاری ئابووری سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، شکۆ بۆ دراوی عێراق دەگەڕێننەوە، ئەویش بە مامەڵە نەکردن بە دۆلار لە ساڵی تازەدا کە ئیدی مامەڵە بە دراوی ناوخۆ دەکرێت.

دەشڵێت: حکومەتی عێراق دەیەوێت لە مڕۆوە دەست بە جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە بکات و دەکەوێتە واری جێبەجێکردن.

گوتیشی: دوێنێ بانکی ناوەندی بڵاوی کردۆتەوە کە تەنها بۆ چوار پۆل مامەڵە بە دۆلار دەمێنێت، ئەوانیش دیبلۆماتکار و ئاژانسی نێودەوڵەتی و رێکخراوە نا حکومیەکان. لەگەڵ 40% ی هەناردەکاران، ئەوانی دیکە هەمووی بە دراوی ناوخۆ مامەڵە دەکەن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close