ئابووریكوردستانهەواڵ

بڕیاری لێخۆشبوونی ڕێژەی 15%ی قەرزەكانی حکومەت درێژ كرایەوە

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری لێخۆشبوونی بەشێك لە قەرزەكانی شارەوانی و ئاو و شوێنەوار و گەشتوگوزار بۆ ماوەیەك درێژ کردەوە و دەشڵێت: لەبەر بەرژەوەندی هاوڵاتیان ئەو بڕیارەیان داوە.

ئەمڕۆ دوشەممە، حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاری لێخۆشبونی ڕێژەی 15%ی قەرزەكانی بواری شارەوانی، گەشتوگوزار، ئاو، شوێنەوار بۆ ماوەی سێ مانگ درێژ کردەوە و لە ئەمڕۆوە لێخۆشبونەکە دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: بڕیاری درێژکردنەوەی لێخۆشبونی ڕێژەی 15%ی قەرزەكانی بواری شارەوانی، گەشتوگوزار، ئاو، شوێنەوار  بۆ ماوەی 3 مانگی دیکە درێژکردەوە و  لە ئەمڕۆوە دەستپێدەكات تا 20/9/2022 بەردەوام دەبێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی لێخۆشبونەکە بۆ ئەوەیە هاوڵاتیان سومەند بن.

دەشڵێت: لە كۆبونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا لە (15)ی ئەم مانگەدا لەبەر بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتیان بڕیاردرا بە درێژكردنەوەی بڕیاری لێخۆشبونی قەرزەكان بەو مەرجەی هاوڵاتییان لە ماوەی سێ مانگدا قەرزەكان بۆ حكوومەت بگەڕێننەوە.

راشیگەیاند: پێویستە ئەو هاوڵاتییانەی قەرزی شارەوانی، ئاو، گەشتوگوزار، شوێنەواریان لە لایە، بە زوترین كات سەردانی فەرمانگەكان بكەن و دامودەزگاكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش بە هەموو شێوەیەك ئاسانكارییان بۆ دەكەن بۆ ئەوەی سوودمەند بن، بە پێچەوانەوە دوای ئەو سێ مانگە، ناتوانن سوودمەند بن و بڕیارەكەش درێژ ناكرێتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close