ڕاپۆرتعێراقكوردستانهەواڵ

لەگفتوگۆكانی نێوان بەغدادو واشنتۆن باسی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكاوە نەكراوە

لەگفتوگۆكانی نێوان بەغدادو واشنتۆن باسی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكاوە نەكراوە

باسک نێت
رۆژنامەی (العربي الجدید):
🔹بەرپرسێكی باڵای حكومەتی عێراق, ئاشكرایكردووە: لەو سێ‌ گەڕی گفتوگۆیەی لیژنە لاوەكییە سەربازییەكانی بەغدادو واشنتۆن ئەنجامیانداوە, هیچ باسێك لە بیرۆكەی مانەوەو كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا نەكراوە, وەك ئەوە میدیاكان بەهەڵە باسی دەكەن.
🔹ئەوەی هەیە, كۆبونەوەی هونەری سەربازی و ئەمنیە, لەمیاندیدا باس لە دۆخی ئەمنی وڵات و ئامادەیی هێزە عێراقیەكان و ناوچە مەترسیەكان و كەلێنەكان دەكرێت, وێڕای پێداویستی هێزە عێراقیەكان, لە پشتیوانی ئاسمانی و پاڵپشتیكردنی هێزی زەمینی و روماڵی هەواڵگری و شرۆڤەكردنی زانارییەكان, بەتایبەت لە پەیوەست بە لایەنی سوری, كە داعش وەك شانەی پەرشوبڵاو تیایدا چالاكە.
🔹بەرپرسە عێراقیەكە وتویەتی: ویلایەتە یەكگرتووەكان پێشنیازی سەربەخۆیی سوپای عێراق و توانای كردووە, وەك دامەزراوەیەك بۆ هەموو عێراقیەكان, نەبێتە هێزی دووەم, وەك ئاماژەیەك بۆ بەهێزبونی گروپە چەكدارەكانی هاوپەیمانی ئێران, كە ژمارەی چەكدارەكانی گەیشتووەتە (200) هەزارو بەسەر نزیكەی (80) گروپ و میلیشیادا دابەشبون.
🔹بڕیارە لایەنی عێراقی و ئەمریكی لەناوەڕاستی ئەم مانگە كۆبونەوەیەكی تر بكەن, دواتر دەبێت دانیشتنەكان بۆ واشنتۆن بگوێزرێتەوە, ئەوەش پەیویست دەبێت بە سەردانە چاوەڕوانكراوەكەی محەمەد شیاع سودانی بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكان, كە تائێستا وادەی فەرمی سەردانەكە دیارینەكراوە.
🔹كۆبونەوەكانی ئێستای نێوان لیژنە عێراقی و ئەمریكیەكان بەشێوەیەكی باش بەڕێوەدەچن, بەڵام دانوستان نین لەسەر مانەوەو درێژكردنەوەی كاری هاوپەیمانان, هێندەی ئەوەی دیراسەو دیدی مەیدانی و سەربازی حكومەتی هەردوو وڵاتە, لەلایەن سەركردە سەربازیە بەشدارەكانەوە.
🔹بەوتەی بەرپرسە باڵاكەی حكومەتی عێراق, كەشی گشتی لەو گفتوگۆیانە, بە ئاڕاستەی گۆڕینی رۆڵی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیە لە عێراق, بۆ راهێنان و ئاڵوگۆڕی زانیاری, لەچوارچێوەی بنكەو سەربازگەكانی ژێر كۆنتڕۆڵی بەغداد, نەك كۆتایهێنان بە رۆڵیان, ئەوەش بەڕوونی بەدیدەكرێت لەو زانیاریە دزەپێكراوانەی دەگاتە بازنەكانی بڕیار لە حكومەتی سودانی, ئەو گواستنەوەیەش لە چوارچێوەی خشتەیەكی زەمنیدا دەبێت, كە رەنگە بگاتە كۆتایی ساڵی (2026).

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close