جیهانڕاپۆرتهەواڵ

ئەمریکا بەنیازە سزایەکی قورس بەسەر ئێراندا بسەپێنێت

باسک نێت

بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا ڕایگەیاند، وڵاتانی گروپی حەوت ئامادەن بە سزا نوێیەکان وەڵامی ئێران بدەنەوە، کە ڕەنگە قەدەغەکردنی گەشتە ئاسمانییەکانی هێڵی ئاسمانی ئێران بۆ ئەوروپا لەخۆ بگرێت، ئەمەش لەکاتێکدا ئێران بەردەوام بێت لە ناردنی موشەکی بالیستتی بۆ ڕووسیا


ماڵپەڕی ئای 24 لە هەواڵێکدا بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، ئەگەر ئێران بەردەوام بێت لە دابینکردنی موشەکی بالیستیی بۆ ڕووسیا، وەڵامی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی خێرا و توند دەبێت.
ئەمریکا لەگەڵ هاوپەیمانەکانی گروپی حەوت هۆشدارییان داوەتە ئێران لە ڕەوانەکردنی موشەکەکان، ئەمەش دوای ڕاپۆرتێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز هات کە باس لەوە دەکات تاران ژمارەیەکی زۆر موشەکی بەهێزی بۆ ڕووسیا دابین کردووە بۆ شەڕ دژی ئۆکرانیا.
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکێک لە سزاکان ڕاگرتنی گەشتەکانی هێڵی ئاسمانی ئێران ئەیرە بۆ ئەوروپا.


وتیشی: “ئەمریکا نەیتوانیوە ئەوە پشتڕاست بکاتەوە کە تاران موشەکی بۆ ڕووسیا ناردبێت، بەڵام ئەوەی ڕوونە ئەوەیە کە هەوڵێک لەلایەن تارانەوە هەیە بۆ پێشخستنی دانوستانەکانیان لەگەڵ مۆسکۆ”.
ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمریکا پێشتر ڕایگەیاندبوو، ئێران پێشتر درۆن و بۆمب و تەقەمەنی بۆ ڕووسیا دابینکردووە، کە بۆ هێرشکردنە سەر ئامانجەکان لە ئۆکرانیا بەکاری دەهێنێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close