عێراقكوردستانهەواڵ

ئەندامێکی لیژنەی دارایی: کێشەی مووچە بەتەواوی چارەسەر دەبێت

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق راگەیاند، کار لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکرێت و هەوڵی هەمواری یاسای بودجە دەدرێت، دەشڵێت، “پێموایە کێشەی مووچە بۆ ساڵی نوێ چارەسەر دەبێت.”

دکتۆر جەمال کۆچەر کە هاوکات بۆتە ئەندامی لیژنەی هەموارکردنەوەی یاسای بودجە رایگەیاند، لیژنەیەک لە راویژکارانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و بەشێکی ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق و شاندی دانووستانکاری هەرێم پێکهاتوون بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و کێشەی نەوت.

وتیشی، لیژنەکە کار لەسەر دوو بڕگەی یاسای بودجە دەکات، یەکەمیان هەمواری یاسای بودجە و جیاکردنەوەی خەرجی فعلی.

دەشڵێت، دووەمیان گۆڕانکاری لەسەر تێچووی نەوت لە شەش دۆلارەوە بۆ ئەو ژمارەیەی وەزارەتی نەوتی عێراق دیاری دەکات.

ئەوەشی خستەڕوو، “لە ئێستادا لیژنەکە سەرقاڵی کارەکانیانن و پێموایە کێشەی مووچە لە ساڵی داهاتوودا چارەسەر بکەن.”
ئەوەش لە کاتێکدایە، فەرمانبەرانی هەرێم وا دەگەنە ساڵی نوێ و هێشتا سێ مووچەی ئەمساڵیان وەرنەگرتووە و چارەنووسی مووچەکانیشیان دیار نییە چیلێدێت، بەغداش داوای راپۆرتی دارایی کۆتایی ساڵی لە هەرێم کردووە، پێشتریش بەغدا سێ ٧٠٠ ملیار دیناری بە قەرز بۆ دابەشکردنی مووچەکانی مانگی ١٠ و ١١ و ١٢ی مووچەخۆرانی هەرێم ناردووە، بەڵام هەرێم مووچەی مانگەکانی ٧ و ٨ و ٩ی پێدابەشکردووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close