ئابووریعێراقكوردستانهەواڵ

بانکی ناوەندی زیاتر لە 674 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە

باسک نێت – ئابوری

لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بانكی ناوەندی عێراق بڕی ٦٧٤ ملیۆن و ٢١ هەزار و ٩٦ دۆلاری فرۆشتووە کە ڕۆژانە ٢٢٤ ملیۆن و ٦٧٣ هەزار و ٦٩٨ دۆلار دۆلار بووە.

🔹زۆرترین فرۆشی دۆلار لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڕۆژی یەکشەممە بووە كە ٢٢١ ملیۆن و ٨٩٨ هەزار و ٤٨٦ دۆلاری ئەمریكی بووە، هەروەها كەمترین فرۆش ڕۆژی پێنج شەممە بووە كە ٢٠٩ ملیۆن و ٩٩٤ هەزار و ٩٨ دۆلاری فرۆشتبوو.

🔸فرۆشی حەواڵەی دەرەکی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ٥٧٥ ملیۆن و ٣٠١ هەزار و ٩٦ دۆلار بووە، لە كاتێكدا تەنیا ٧١ ملیۆن و ٧٢٠ هەزار دۆلار بەشێوەی کاش فرۆشراوە

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close