ئابووریجیهانهەواڵ

نرخی نەوت لەمڕۆدا لە بازاڕەكانی جیهاندا

بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 44 دۆلار و 35 سەنت مامەڵەی پێوەكرا و بەهای یەك بەرمیل نەوتی ئەمریكیش بە 42 دۆلار و 34 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

ئەوە لە كاتێكدایە دوێنێ شەممە بەهای نەوتی برێنت و نەوتی خاوی ئەمریكی بەهەمان نرخ مامەڵەی پێوەكرا و هەرچەندە لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا بەرزبوونەوە و دابەزینی بەخۆیەوە بینی. 
نرخی نەوت لە ماوەی زیاتر لە سێ مانگی رابردوو بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت، هۆكارەكەشی بۆ ئاساییبوونەوەی دۆخی ژیانی خەڵك و كارگەكان دەگەڕێتەوە لە جیهان دوای گرتنەبەری رێكارەكانی روبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا، بەشێكی دیكەشی بۆ رێككەوتنی وڵاتانی ئۆپیك پڵەس كە ئاستی هەناردەی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوتی سنورداركرد.
وڵاتانی ئۆپێك و هاوپەیمانەكانی بە سەركردایەتی سعودیە و رووسیا لە مانگی نیسان رێككەوتن بۆ هاوسەنگكردنەوەی بازاڕی نەوت ئاستی بەرهەمهێنان بە تێكڕا رۆژانە بەبڕی 9.7 ملیۆن بەرمیل نەوت كەمبكەنەوە. بڕیارەكە لە سەرەتای مانگی نیسان چووە بواری جێبەجێكردنەوە و تا كۆتایی مانگی تەممووز كاری پێكرا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close