راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگەیاند، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه هاوبه‌شكان كۆگایه‌كی ئاوی له‌ده‌به‌نراو دەدەخەن.
لیژنه‌ی به‌دواداچونی كارگه و كۆگاكانی ئاوی له‌ده‌به‌نراوی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شكانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له راپۆرتی رۆژانه‌ی خۆیاندا رایگه‌یاند، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و دوباره كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچییه‌كه‌ی، لیژنه‌كه كۆگایه‌كی ئاوی له‌ده‌به‌نراو له گه‌ڕه‌كی زه‌رگه‌ته‌ی شاری سلێمانی داده‌خات.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئه‌و شوێنه‌ی كراوه به كۆگای عه‌مباركردنی ئاوی له‌ده‌نراو، مه‌رجه‌كانی تێدا نیه و بۆ ئه‌و كاره شیاونیه، پێشتر پسوڵه‌ی بۆ كراوه و ئاگادار كراوه‌ته‌وه به‌ڵام به‌رده‌وام بوه له سه‌رپێچیكردن.
لە راپۆرتی لیژنەکەی قائیمقامیه‌تی سلێمانی دا هاتوە، پله‌ی گه‌رمی ئه‌و كۆگایه‌ی ئاوی له‌ده‌به‌نراوی تیایدا عه‌مبار كراوه (33) پله‌ی سه‌دییه، له‌كاتێكدا به‌پێی رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان پێویسته پله‌ی گه‌رمی ئه‌و شوێنه‌ی ئاوی له‌ده‌به‌نراوی تیایدا عه‌مبار ده‌كرێت له (25) پله زیاتر نه‌بێت چونكه كارلێكی كیمیایی له‌نێوان ئاوی ناو ده‌فره‌كه و پلاستیكه‌كه رو ده‌دات و ده‌بێته هۆی زیان گه‌یاندن به ته‌ندروستی مرۆڤ.